Hakan Çopur,Muhammed Ali Kamal
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
واشنتۆن- AA
ده‌نگۆی كوژرانی ره‌شپێستێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له شاری مینیاپڵس، سه‌دان كه‌سی رژانده سه‌ر شه‌قامه‌كان.
شاری مینیاپڵس جارێكی دیكه خرۆشایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه رووداوێكی هاوشێوه‌ی كوشتنی جۆرج فڵۆید له مانگی ئایاردا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، روویداوهتهوه.
دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌نگۆی كوشتنی ره‌شپێستێك له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نی، سه‌دان خۆپیشانده‌ر رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
خۆپیشاندانه‌كان چه‌ندین كاتژمێریان خایاند و كامێرا‌كان تاڵانكردنی چه‌ند كۆگایهكیان تۆماركرد له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك و ناوچه، پۆلیس و خۆپیشانده‌ران به‌ره‌وڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
سه‌رله ئێواره‌ی دوێنێ گوته‌بێژی پۆلیسی مینیاپڵس، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و گومانلێكراوه كه ناوی بڵاوناكرێته‌وه، له‌كاتی هه‌ڵاتن له ده‌ستی پۆلیس به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێك، به چه‌كه‌كه‌ی، خۆی كوشتووه.
پۆلیس دیمه‌نی خۆكوشتنی گومانلێكراوه‌كه كه له‌ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆماركرابوو، نیشانی میدیاكاران دا و داوای له خۆپیشانده‌ران كرد خۆیان له توندوتیژیی و تاڵان و بڕۆ به دوور بگرن.
ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كرێت شه‌وی رابردوو، خۆپیشاندانه‌كان له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی شاره‌كه درێژه‌یان هه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوه‌كه درێژه‌یان هه‌یه.