Dilara Zengin
10 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2021
واشنتۆن – AA
داهاتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له ٢٠٢٠ به به‌راورد به ساڵێك پێشتر له‌سه‌دا حه‌وت زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته سێ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن دۆلار.
تویته‌ر له‌باره‌ی چاره‌كی چواره‌می ٢٠٢٠ راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه ئەو داهاتەی کە كۆمپانیاكه له چاره‌كی كۆتایی ساڵی رابردوو به ده‌ستی هێناوه به به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ساڵێك پێشتر له‌سه‌دا ٢٨ زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیار و ٢٩٠ ملیۆن دۆلار. كۆمپانیاكه له چاره‌كی چواره‌می ٢٠١٩ داهاته‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار بوو.
داهاتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له ٢٠٢٠ به به‌راورد به ساڵێك پێشتر، له‌سه‌دا حه‌وت زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته سێ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن دۆلار. داهاتی تویته‌ر له ٢٠١٩دا، سێ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دۆلار بووه.
قازانجی كۆمپانیاكه له دوا چاره‌كی ٢٠٢٠ به به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ساڵێك پێشتر، له‌سه‌دا ٨٧ زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته ٢٢٢ ملیۆن دۆلار. داهاتی تویته‌ر له دوا چاره‌كی ٢٠١٩دا، ١١٨ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دۆلار بوو.
له ساڵی ٢٠٢٠ تویته‌ر به بەهای یه‌ك ملیار و ١٤٠ ملیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه و له ٢٠١٩دا به بەهای یه‌ك ملیۆن و ٤٧ هه‌زار زیانی به‌ركه‌وتبوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره چالاكه‌كانی تویته‌ر له دوا چاره‌كی ساڵی رابردوو به به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ساڵێك پێشتر، له‌سه‌دا ٢٧ زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته ١٩٢ ملیۆن كه‌س.