Tufan Aktaş
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
كیگالی – AA
وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٧ ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی رواندا، هێشتا زیاتر له هه‌زار تۆمه‌تبار به‌بێ ئه‌وه‌ی له وڵاتانی دیكه دادگایی بكرێن ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه.
به‌پێی داتاكانی یه‌كه‌ی چاودێریی راكردووانی به‌شدار له كۆمه‌ڵكوژی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی نیشتمانیی رواندا، هێشتا تۆمه‌تبارانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن له چه‌ندین وڵات ده‌ژین به ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا، هۆڵه‌ندا و كهنهدایشهوه.
سه‌رۆكی یه‌كه‌ی چاودێریی راكردووانی به‌شدار له كۆمه‌ڵكوژی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی نیشتمانیی رواندا، یان-بۆسكۆ سیبۆینتۆری به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند به‌هۆی "نه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسیی وڵاتانه‌وه" ئه‌و تۆمه‌تبارانه دادگایی نه‌كراون و راده‌ستی رواندا نه‌كراونه‌ته‌وه.
یان-بۆسکۆ سیبۆینتۆری به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی ناوی ساخته له‌لایه‌ن ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌وه كێشه‌ی زۆری دروستكردووه له‌وه‌ی زانیاری‌یان له‌باره كۆبكه‌نه‌وه و گوتی: "٤٠٨ تۆمه‌تبار له كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، ٢٧٧ له ئۆگه‌ندا، ٦٣ له مالاوی، ١٥ له بوروندی، ٥٢ له ته‌نزانیا، ٤٧ له فه‌ڕه‌نسا، ٤٢ له كۆماری كۆنگۆ و ٤٠یشیان له به‌لجیكا ده‌ژین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكوومه‌تی كیگالی رێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ ١٠ له‌و ٣٠ وڵاتانه كردووه كه تۆمه‌تبارانیان شاردووه‌ته‌وه و گوتی: "گومان ده‌كرێت ٣٥ تۆمه‌تبار له كینیا، ٢٣ تۆمه‌تبار له ئه‌مریكا، ١٨ تۆمه‌تبار له هۆڵه‌ندا و ١٤ تۆمه‌تباریش له كه‌نه‌دا شاردابنهوه".