Mehmet Alaca
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رووسیا و توركیا كه گهرهنتیكاری قۆناغی ئاستانان له باره‌ی سووریا، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه پشتیوانی ده‌كه‌ن له‌و لیژنه‌ی ده‌ستوور كه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا دامه‌زراوه و باسیان له‌وه كرد كه ده‌ستپێكردنی لیژنه‌ی ده‌ستوور به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگا سه‌ربازییه‌كان نابن به چاره‌سه‌ر بۆ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریا.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رووسیا و توركیا له جنێڤ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵیان ئه‌نجامدا و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، گێیر پیده‌رسن ئه‌نجامدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''گه‌ره‌نتیكارانی ئاستانا جه‌ختیان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری، سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كێتیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی كۆماری عه‌ره‌بی سووریا كرده‌وه و پێویسته لایه‌نه‌كان رێز له‌و بنه‌مایانه بگرن. گهرهنتیكاران پێداگرییان دووپاتكرده‌وه له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره تیرۆرێك و تێكدانی رۆژهڤهكانی جوداخوازی له‌سه‌ر خاكی سووریا''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه گه‌ره‌نتیكارانی ئاستانا وه‌ك ئه‌نجامێكی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ئه‌نجوومه‌نی دیالۆگی نیشتمانی سووریا له سۆچی، به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی ده‌كه‌ن له دامه‌زراندنی لیژنه‌ی ده‌ستوور و كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه له جنێڤ له ٣٠ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا كراوه.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پێداگریی دووپاتكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی جێگیر و گونجاو به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه سوورییه‌كان رێبه‌رایه‌تی بكه‌ن و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كارئاسانی بۆ بكات و هاتووه ''ده‌ستپێكردنی لیژنه‌ی ده‌ستوور به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگا سه‌ربازییه‌كان نابن به چاره‌سه‌ر بۆ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سووریا''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هەروەها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پشتیوانی له كاره‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌ن له سووریا و هاتووه ''له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سووریا و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، پێداگرین له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی كاره‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستوور''.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''ده‌بێت كاره‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستوور به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و خشته‌ی زه‌مه‌نی پشت به‌ستوو به ده‌ره‌وه، به پابه‌ندی بنیاتنه‌ر و تێگه‌یشتنێكی رێككه‌وتن كه ئامانج لێی گه‌یشتنی ئه‌ندامان بێت به رێككه‌وتنی گشتیی به شێوه‌یه‌ك كه پشتیوانی فراوانی گه‌لی سووریای لێ بكرێت، به‌ڕێوه‌بچێت''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی بنیاتنانی متمانه له نێوان لایه‌نه سوورییه‌كان كراوه‌ته‌وه و هاتووه ''به شێوه‌یه‌كی گشتگیرتر به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی نیشته‌جێكردن بدرێت له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات بۆ زیادكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ هه‌موو سوورییه‌كان بۆ كارئاسانی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوخۆی وڵات‌دا ئاواره‌بوون به‌بێ پێش مه‌رج و بێ جیاوازی به شێوه‌یه‌كی ئارام و به خواستی خۆیان بۆسه‌ر زێدی راستی خۆیان له سووریا''.