Emirhan Demir,Muhammed Kılıç
03 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2025
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕايگەیاند کە بەھیچ شێوەیەک ڕیگا بە ئێران نادەن، یۆرانیۆم بپیتێنێت.
دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" نووسیوویەتی: "بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێران، دەبوایە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بوەستێندرایە".
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە: "لە ئەگەری گەیشتنمان بە ڕێککەوتن، ئەوا بەھیچ شێوەیەک ڕیگا بە ئێران نادەین،یۆرانیۆم بپیتێنێت".
ھاوکات ماڵپەڕی ھەواڵیی "Axios News"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتوە کە ڕێگا بە تاران دەدرێت ڕێژەیەکی کەم، یۆرانیۆم بپیتێنێت.