Zana Natık Kerem
15 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2019
قودس ــ AA
لە چەند ناوچەیەکی کەناری رۆژئاوا، نۆ فەڵەستینی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکران.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە زنجیرەیەک ھەڵمەتی بۆ دەستگیرکردنی فەڵەستینییەکان لە چەند ناوچەیەکی کەناری رۆژئاوا، ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوێکدا ھاتووە "لە میانی ھەڵمەتەکاندا، نۆ فەڵەستینی بەتۆمەتی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە کەناری رۆژئاوا دەستگیرکراون".
بەپێی راگەیەندراوەکە، دەستگیرکراوەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی بنکەکانی ئەمنی کراون.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە سوپای ئیسرائیل بەردەوام ھەڵمەت لە کەناری رۆژئاوا ئەنجام دەدات و ھەڵدەکوتێتە سەر ماڵان و بەتۆمەتی جۆراوجۆر ھاووڵاتییانی فەڵەستینی دەستگیر دەکات.