Zana Natık Kerem
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لە میانی ھەڵمەتێکدا کە شەوی رابردوو لە چەند ناوچەیەکی کەناری رۆژئاوا ئەنجامیداوە، ١١ فەڵەستینی دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوێکدا، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ١١ فەڵەستینییەی بەتۆمەتی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی دەستگیرکردووە کە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی بنکە ئەمنییەکان کراون.
ناوە ناوە سوپای ئیسرائیل لە کاتەکانی شەودا، ھەڵمەت لە کەناری رۆژئاوا ئەنجام دەدات و بەتۆمەتی جۆراوجۆر ھاووڵاتییانی فەڵەستینی دەستگیردەکات.
بەپێی داتاکانی فەڵەستین، ژمارەی بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدا، گەیشتووەتە شەش ھەزار کەس.