Zeynep Katre Oran,Mehmet Burak Karacaoğlu
25 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2024
دیمەشق - AA
وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتیی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی ڕایگەیاند: "پێویستە ئێران ڕێز لە ئیرادەی گەلی سووریا و سەروەری وڵاتەکە و یەکپارچەیی خاکەکەی بگرێت".
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، شەیبانی داوای لە ئێران کرد ڕێز لە ئیرادەی گەلی سووریا و سەروەری وڵاتەکە و یەکپارچەیی خاکەکەی بگرێت.
شەیبانی ڕایگەیاند: "پێویستە ئێران ڕێز لە ئیرادەی گەلی سووریا و سەروەری وڵاتەکە و یەکپارچەیی خاکەکەی بگرێت. هۆشداری دەدەین بە ئێران خۆی لە بڵاوکردنەوەی پشێوی لە سووریا بەدوور بگرێت و بەرپرسیاریشی دەکەین لە دەرەنجامەکانی دوایین لێدوانەکانی".