Ethem Emre Özcan
14 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی له ناوچه‌ی پاڵمیرا (ته‌دمور) له پارێزگای حومس.
ئاژانسی هه‌واڵی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د SANA له زاری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه رایگه‌یاند كاتژمێر ٢٣:٣٤ به كاتی خۆجێیی هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی پاڵمیرا له گونده‌واری پارێزگای حومس كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئه‌م وڵاته.
له هه‌واڵه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه ئیسرائیل له ئاراسته‌ی ناوچه‌ی ته‌نف'ه‌وه كه سێگۆشه‌ی عێراق، ئوردن و سووریایه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و تیایدا هاتووه: "له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا تاوه‌ری په‌یوه‌ندی پاڵمیرا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به ئامانج گیراون و هێرشه‌كه زیانی مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش كراوه له هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێكی رژێم كوژراوه و سێی دیكه‌یش بریندار بوون.
له حومس و گونده‌واره‌كه‌ی، جگه له سوپای رژێم هه‌روه‌ها خاڵی سه‌ربازی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بیانییانه ده‌بیندرێن كه له‌ژێر فه‌رمانی سوپای پاسدارانی ئێراندان.