Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
11 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
مۆسکۆ – AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ جەختیان لەسەر شکستهێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا کردەوە.
کرملین رایگەیاند لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هەماهەنگی ئابووری زەریای مەنگ لە شاری دان نانگی ڤێتنام پوتین و ترەمپ کۆبوونەوەیەکی کورتیان ئەنجام داوە.
دوای کۆبووەنەوەکەش واژوویان لەسەر تێکستێکی هاوبەش کردووە. لە تێکستەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر شکستهێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا کردۆتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی کرملیندا ئاماژە بەوە دراوە کە هەردوولا جەختیان لەسەر بەشداری چالاکانەی هەموو لایەنەکان کردووەتەوە لە دانوستانەکانی ئاستانا. تیایشیدا هاتووە: "لە تێکستە هاوبەشە واژووکراوەکەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا کراوەتەوە وەک پابەندبوون بە بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. هەردوو سەرۆک هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کێشەی سووریا بە رێگاچارەی سەربازی چارەسەر ناکرێ. گەیشتنە رێککەوتنیش بۆ دامەزراندنی کەناڵی پەیوەندی هاوبەش بۆ رێگەگرتن لە رووداوە مەترسیدارەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا".
هەروەها داوایان لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە قۆناغی داهاتوودا هاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ لێقەوماوانی سووریا زیاد بکەن.