Dmitri Chirciu
09 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2019
نور سوڵتان - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ هۆشداریدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه سیاسه‌تی ئه‌مریكا له سووریا ته‌واوی ناوچه‌كه بسووتێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، موختار تلیوبێردی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا روونكردنه‌وه‌ی دا له‌باره‌ی سووریا.
سێرگی لاڤرۆڤ باسی له‌وه كرد كه كورده‌كانی عێراق نیگه‌رانن له چالاكییه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا و گوتی: ''ره‌نگه سیاسه‌تی ئه‌مریكا له سووریا هه‌موو ناوچه‌كه بسووتێنێت. به هه‌ر به‌هایه‌ك بێت ده‌بێت خۆ له‌وه به‌دوور بگیرێت''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چالاكییه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا دژیه‌كن و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكردووه له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری سووریا.
- ''ئه‌مریكا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بوو''
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی له سووریا ده‌كێشێنێته‌وه و رایگه‌یاند ''تره‌مپ دواتر ئه‌و جۆره بڕیارانه‌ی وه‌ستاند. ئه‌مریكا پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌بوو كه داونی''.
سێرگی لاڤرۆڤ باسی له‌وه كرد كه دیالۆگ مه‌رجه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی باكووری سووریا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوای روونكردنه‌وه بهرامبهرییهكانی توركیا و ئه‌مریكا، حكوومه‌تی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یه‌په‌گه گفتوگۆیان كردووه و گوتی:
''جه‌ختمان له‌سه‌ر دروستكردنی دیالۆگ كرده‌وه له‌نێوان هه‌ردوو لادا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی سووریا، به‌تایبه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له سنووری توركیا-سووریا. هاوكار ده‌بین له ده‌ستپێكردنی دیالۆگدا. ئومێده‌وارین پشتیوانی بكرێت''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌نجامداوه و گوتی: ''چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه توركیا به‌دڵنیایییه‌وه رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌گرێت''.