Esin Eşkinat Sayılgan
26 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2021
نیویۆرك - AA
له ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە ناوهندێكی بازرگانیی لە ویلایەتی ئایداهۆ باکووری رۆژئاوای ئەمریکا، دوو کەس کوژران و چواری دیکەیش برینداربوون کە یەکێکیان پۆلیسە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ناوچەی بۆیس-ەوە بەڕێوەچوو، باس لهوه كرا كه کاتژمێر ١٣:٥٠ بە کاتی ناوخۆ، چهكدارێك هێرشی كردووهته سهر ناوهندێكی بازرگانی لە گۆڕەپانی بۆیس تاون كه گەورەترین مۆڵی ویلایەتەکەیه و له ئهنجامدا، دوو کەس کوژران و چواری دیکەیش کە یەکێکیان پۆلیسە، بریندار بوون.
ئاماژه بهوهیش كرا كه تۆمەتبارێک سهبارهت بە رووداوەکە دەستگیرکراوە.