Emre Gürkan Abay
21 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2022
مۆسكۆ – AA
رووسیا بۆ مانۆڕی سه‌ربازی دوو سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی S-400 بۆ بێلاڕووس ره‌وانه كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند كه دوو S-400 به‌شداری له مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌شی "پێداگیری هاوپه‌یمانێتیی ٢٠٢٢"دا ده‌كه‌ن كه له بێلاڕووس ئه‌نجام ده‌درێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه جگه له‌و دوو S-400ه هه‌روه‌ها سیسته‌می مووشه‌كیی به‌رگریی ئاسمانیی Pantsir-S و ١٢ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری Su-35 بۆ به‌شداریكردن له مانۆڕه‌كه ره‌وانه‌ی بێلاڕووس ده‌كرێن.
مانۆڕه‌كه له ١٠ی شوبات ده‌ست پێ ده‌كات.