Dmitri Chirciu
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
مۆسكۆ- AA
له ناوچه‌ی پێرم له رووسیا، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی له جۆری Su-24 كه‌وته خواره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوچه‌ی سه‌ربازیی ناوه‌ندیی رووسیاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی له جۆری Su-24 له ناوچه‌ی پێرم كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه کە فڕۆكه‌كه ته‌قه‌مه‌نی تێدا نه‌بووه و هاتووه: "فڕۆكه‌كه به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌ن كردنه‌وه و له كاتی فڕینی به‌ره‌و ناوه‌ندی نۆژه‌ن كردنه‌وه له پێرم له دووریی ٩٥ كیلۆمه‌تر له شاره‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه. به پێی زانیارییه‌كان فڕۆكه‌وانه‌كان خۆیان رزگار كردووه".