Ali Cura
31 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2023
مۆسكۆ-AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویكرده‌وه، ٨٢ سەربازی وڵاته‌كه‌ی کە لە ئۆکرانیا بە دیل گیرابوون، ئازادکراون.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەنجامی پێواژووی دانوستانەكاندا ٨٢ سەربازی رووسیا کە لەلایەن ئۆکرانیاوه بە دیل گیرابوون، ئازادکراون. سەربازەکان بە فڕۆکەی هێزی ئاسمانی رووسیا دەگوازرێنەوە بۆ مۆسکۆ به‌مه‌به‌ستی چارەسەرکردن و راهێنانهوهیان لە دامەزراوە تەندروستییەکانی وه‌زاره‌ته‌كه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سەرجەم سەربازە ئازادکراوەکان هاوکاری پێویستییان کراوە له‌ڕووی تەندروستی و دەروونییهوه.