Ali Cura
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2019
مۆسكۆ - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌پێی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان توركیا-رووسیا، پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا، یه‌كه‌م گه‌ڕانی له باكووری سووریا ئه‌نجامدا.
له راگه‌یەندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له سۆچی كراوه ئه‌ركی گه‌ڕانه‌كه به‌جێگه‌یه‌ندراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''به‌پێی ئه‌و یاداشتنامه لێكتێگه‌یشتنه‌ی له ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م له سۆچی له نێوان توركیا-رووسیا واژووكرا، ئه‌مڕۆ پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا یه‌كه‌م گه‌ڕانی له خاڵی دیاریكراوی باكووری سووریا ئه‌نجامدا''.
له پێنجه‌مین مادده‌ی ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌سه‌ری رێككه‌وتن پێشنیازكراوه ''له كاتژمێر ١٢:٠٠ی پاش نیوه‌ڕۆی ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ه‌وه، پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و پاسه‌وانانی سنووری سووریا، له‌و به‌شانه‌ی به‌ری سووریا له سنووری توركیا-سووریا كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی چه‌كدارانی یه‌په‌گه و چه‌كه‌كانیان ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ی ٣٠ كیلۆمەتر له سنووری توركیا-سووریا و له میانی ١٥٠ كاتژمێریشدا ئه‌و كاره ته‌واو ده‌بێت''.