Kasım İleri,1 23,Arife Yıldız Ünal,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
20 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژ به داعش به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، كۆلۆنێل رایان دیلۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ندێک چه‌كداری داعش له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده‌وه هه‌ڵاتوون و، چوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رژێمی سووریا و له‌وێوه به‌ره‌و دیمه‌شق چوون.
دیلۆن له رێگه‌ی ته‌له‌كۆنفرانسه‌وه به‌شداریكرد له كۆنفرانسێك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) و، باسی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش كرد له سووریا و عێراق.
گوتیشی: "داعش نزیكی ته‌واوی ئه‌و خاكه‌ی له‌ده‌ستداوه كه ماوه‌یه‌ك له‌ده‌ستیدابوو (له عێراق و سووریا)، به‌ڵام ئه‌وه بەو مانایە نییە كه ئه‌و به‌ره‌نگارییه ته‌واوبووه".
دیلۆن باسی له‌وه كرد كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به ئاسانی خۆی گونجاندووه له‌گه‌ڵ دۆخ و هه‌لومه‌رجی نوێ‌دا، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه لێدوانه‌كانی رووسیا له‌باره‌ی ته‌واوبوونی رێكخراوه‌كه له سووریا راست نییه.
رایان دیلۆن باسی له‌و لێدوانانه كرد كه هه‌ندێک له جه‌نه‌راڵه‌كانی سه‌ربه رژێمی سووریا بۆ هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیانداوه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌دان چه‌كداری داعش دابه‌زیون بۆ ناوچه‌كانی باشووری دیمه‌شق كه له ژێر كۆنترۆڵی رژێمی سووریادایه.
دیلۆن باسی له‌وه كرد كه رووسیا و رژێمی سووریا توانای به‌رگریان لاوازه، به‌و هۆیه‌شه‌وه داعشه‌كان به ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رژێمدا تێپه‌ڕیون و چوونه‌ته ناوچه‌كانی نزیك له دیمه‌شق.
هه‌روه‌ها دیلۆن باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌ندێک چه‌كداری داعش هه‌وڵیانداوه بپه‌ڕنه‌وه بۆ ناوچه‌ی ئهلتانیف كه هاوپه‌یمانی پاڵپشت به ئه‌مریكای لێیه به‌ڵام به پشتیوانی هاوپه‌یمانان ئه‌و تیرۆریستانه تێكشكێنراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رووسیا ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات به رێگه‌دان به ئه‌ندامانی داعش بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان له ره‌ققه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رژێم.
- یاسایی بوونی مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا دوای داعش، له‌ژێر پرسیاردایه
دیلۆن ئاماژه‌ی به رێگریكردنی ئه‌مریكا له فڕۆكه رووسییه‌كانیش كرد و رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو دوو فڕۆكه‌ی F-22ی ئه‌مریكی رێگرییان له دوو فڕۆكه‌ی Su-25 ی رووسی كردووه له رۆژئاوای روباری فورات، هه‌وڵه‌كانی فڕۆكه رووسییه‌كان بۆ چوونه نێو ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا وه‌ك ناوچه‌ی جیاكه‌ره‌وه له‌سر ی رێككه‌وتوون كه‌میكردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ هێوربوونه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا، هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكاش له‌ناوچه‌كه، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و رایگه‌یاند، له‌مانگی ئه‌یلوولدا هاوپه‌یمانان به‌پێشڕه‌ویی ئه‌مریكا هه‌زار و 500 هێرشی ئاسمانیی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا ئه‌و ژماره‌یه بۆ 750 و له تشرینی دووه‌مدا بۆ نزیكی 300 هێرش كه‌مبووه‌ته‌وه.
دوای هێوربوونه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، له ئه‌مریكا پرسیاره‌كان له‌سه‌ر ناردنی هێز و ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی دژی داعش له سووریا، كه له‌چوارچێوه‌ی یاسای به‌كارهێنانی هێز (2001-2002 ده‌ركرابوو)، زیادیكردووه.
دیلۆن له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا كه پرسیی، "ئه‌مریكا بۆ عێراق بانگهێشتكرا، بۆ سووریاش بۆ ململانێی رووسیا و ئێران بانگهێشتكرا، كه ئێران و رووسیا ده‌ڵێن، ئه‌مریكا به نایاسایی له سووریایه. له‌كاتێكدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ته‌واوبووندایه، چ زه‌مینه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه كه ده‌ریبخات سه‌روه‌ریی سووریاتان پێشێلنهكردووه؟" گوتی،"پێویست ناكات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ 2-3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه هێزی داعش له لوتكهدابوو، ئێستاش داعش هه‌ڕه‌شه‌یه. نه‌ك ته‌نها له سووریا و عێراق، به‌ڵكو له هه‌موو جیهان هه‌ڕه‌شه‌یه."
دیلۆن رایگه‌یاند له عێراق بانگهێشت كراون و له سووریاش له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه كه به "هاوبه‌شی خۆجێی" ناوبردوون، بانگهێشتكراون.