Mohammed Baqi Hussein
11 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2016
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا مارك تۆنەر: "ئێمە هاوبەش و هاوپەیمانین. لەگەڵ بەرپرسانی توركیا دیداری گرنگ و جدی ئەنجام دراوە. تێ دەگەین لەو نیگەرانییانەی كە لە مەترسییەكانی پەكەكە سەرچاوەی گرتووە. لەبارەی یەپەگەوە هاوڕانین".
- تۆنەر بانگەوازی لە پەكەكە كرد هەرچی زووە چالاكییەكانی لە توركیا بوەستێنێت و گوتی: "بەرپرسانی توركیا بەرپرسیارێتی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی پەكەكەیان هەیە. ئەوەی ئێمە دەمانەوێت و ئومێدی دەكەین ئەوەیە، گرژییەكان بڕەوێننەوە و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ".
- مارك تۆنەر: "بەردەوام دەبین لە تەماشاكردنی پەكەكە وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی، بەڵام دەزانین كە یەپەگە لە سووریا تواناكانی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش چڕكردۆتەوە و پشتگیری ئەو هەوڵانەیان دەكەین".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا مارك تۆنەر رایگەیاند: "ئێمە هاوبەش و هاوپەیمانین. لەگەڵ بەرپرسانی توركیا دیداری گرنگ و جدی ئەنجام دراوە. تێ دەگەین لەو نیگەرانییانەی كە لە مەترسییەكانی پەكەكە سەرچاوەی گرتووە. لەبارەی یەپەگەوە هاوڕانین".
تۆنەر لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا لەوەڵامی پرسیارێكدا گوتی:"بەردەوام دەبین لە تەماشاكردنی پەكەكە وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی، بەڵام دەزانین كە یەپەگە لە سووریا تواناكانی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش چڕكردۆتەوە و پشتگیری ئەو هەوڵانەیان دەكەین".
لەبارەی گوتەكانی سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە كە ئاماژەی بەوە دابوو، ئەمریكا جیاوازی ناكات لە نێوان لایەنەكانی ناوچەكەدا و نەیتوانیوە بیانناسێت بۆیە ناوچەكە لەنێو خوێندایە، تۆنەر گوتی: "ئێمە هاوبەش و هاوپەیمانین. لەگەڵ بەرپرسانی توركیا دیداری گرنگ و جدی ئەنجام دراوە. تێ دەگەین لەو نیگەرانییانەی كە لە مەترسییەكانی پەكەكە سەرچاوەی گرتووە. لەبارەی یەپەگەوە هاوڕانین".
هەروەها تۆنەر بانگەوازی لە پەكەكە كرد هەرچی زووە چالاكییەكانی لە توركیا بوەستێنێت و گوتی: "بەرپرسانی توركیا بەرپرسیارێتی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی پەكەكەیان هەیە. ئەوەی ئێمە دەمانەوێت و ئومێدی دەكەین ئەوەیە، گرژییەكان بڕەوێننەوە و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ".
لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ئەوەی بەرپرسانی توركیا بەڵگەنامەیان سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان پەكەكە و پەیەدە پێشكەشی ئەمریكا كردووە تۆنەر گوتی: "من وەك خۆم نەمبینیوە. نازانم ئەگەر پێشكەشی دیپلۆماتكارەكانمان لە ئەنقەرە كرابێت. بەردەوام لەگەڵ توركیا لەپەیوەندیداین. بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لەهەر زانیارییەكی نوێ دەكەین".