Rewa Mahmut Hasan
23 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2016
دەنگدەرانی شانشینی یەکگرتوو بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەسەر چارەنووسی وڵاتەکەیان بە مانەوە یان دەرچوون لە یەکێتیی ئەورووپا، چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
شانشینی یەکگرتوو کە پێک دێت لە بریتانیا و گالەر و سکۆتلەندا و ئێرلەندای باکوور، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەعات ٧-٩ ریفراندۆم دەستی پێکرد.
لە ریفراندۆمەکەدا ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵییەوەیە دەتوانن بەشداری بکەن و سەرجەم ٤٦ ملیۆن و ٤٩٩ هەزار و ٥٣٧ کەس دەتوانن بەشدار بن و لە بریتانیا ٣٩ ملیۆن و ٩٥٦ هەزار و ٨٢٤ دەنگدەر هەن. هاوکات لە سکۆتلەندا سێ ملیۆن و ٩٨٨ دەنگدەر و دوو ملیۆن و ٢٧٠ هەزار و ٧٤٣ دەنگدەر لە گالەر و یەک ملیۆن و ٢٦٠ هەزار ٩٥٥ دەنگدەر لە ئێرلەندای باکوور هەن.
لە جەبەلتارق ٢٤ هەزار و ١١٧ دەنگدەر هەن.
لە ریفراندۆمەکەدا دەنگدەران چارەنووسی شانشینی یەکگرتوو دیاری دەکەن کە ئایا لە چوارچێوەی یەکێتیی ئەورووپادا بمێننەوە یان نا.