Ramal Mahmood
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
تاران – AA
سەرۆک شارەوانی تاران، محەمەد باقر قالیباف رایگەیاند زیاتر لە ٧٠ هەزار خێزانی شارەکە بەسکی برسی دەخەون.
بەپێی ماڵپەڕی هەواڵی ساما تەهرانی سەر بەشارەوانی تاران، محەمەد باقر قالیباف لەمیانی کردنەوەی رێوڕەسمی پرۆژەی هەشتەمینی تاران گوتەیەکی پێشکەش کردووە، گوتوویەتی: "لە تاران زیاتر لە ٧٠ هەزار خێزان کە ناویان لە هیچ یەک لە دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان تۆمار نەکراوە شەوان بەسکی برسییەوە دەخەون".
محەمەد باقر قالیباف لەبارەی کاریگەری نەرێنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش گوتوویەتی: "دان بەوە دادەنێم کە نەمانتوانیووە بەشێوەیەکی ریشەیی بەرەنگاری مادەی هۆشبەر ببینەوە و کێشەی لە یەکترجیابوونەوە چارەسەر بکەین. چونکە هەژاری و بێکاری هۆکارێکی ئەو بابەتانەن".