Yusuf Soykan Bal
28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2020
ئیزمیر - AA
له ئیزمیر جموجۆڵی كۆچبه‌رانی نایاسایی زیادیكردووه.
ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی ده‌یانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه بۆ دوورگه‌ی میدیللی یۆنان، له دوێنێ شه‌وه‌وه تا ئێستا به‌ره‌و ناوچه‌كانی كه‌ناراوی ئیجه ده‌ڕۆن.

كۆچبه‌ره‌كان كه له ناوچه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌ستیان به جووڵه كرد، گه‌یشتنه ناوچه‌ی كه‌ناراوی شارۆچكه‌ی دیكیلی.
گرووپێكی نزیكه‌ی ١٦٠ كه‌سی كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودابوو، له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونه‌كانی كه‌نار ده‌ریا كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و ئه‌ورووپا.

له لایه‌كی دیكه‌وه، جموجووڵی كۆچبه‌ران له شارۆچكه‌كانی چه‌شمه، كارابورون و سهفهرهیسار له ئیزمیر و شارۆچكه‌كانی كوشئاداسی و دیكیلی ئایدن به‌دیكرا.