Özcan Yıldırım
06 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2025
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداری کردن لە ١٢هەمین لووتکەی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک، سبەی سەردانی ئازەربایجان دەکات.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورهانەددین دوران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئین سۆشیال، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکۆمار ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ بەشداری لە لووتکەکەدا دەکات، کە لە شاری گەبەلە بەڕێوەدەچێت.
لە پۆستەکەیدا دوران ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی لووتکەکە کە بە دروشمی "ئاشتیی و ئاسایشی هەرێمیی" ئەنجام دەدرێت، چاو بە کارەکاندا دەخشێندرێتەوە بۆ پتەوکردنی پێکهاتەی دامەزراوەیی ڕێکخراوەکە و بەهێزکردنی هاریکاریی لە بازنەی ڕێکخراوەکەدا و، پێشبینی دەکرێت چەندین بەڵگەنامە و بڕیارنامە پەسەند بکرێن، لەوانەیش ڕاگەیەندراوی گەبەلە".
ڕاشیگەیاند: "بڕیارە لە پەراوێزی لوتکەکەدا بەڕێز سەرکۆمارمان بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرۆکی دەوڵەتان بکات و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک دەوڵەت و سەرۆک حکوومەتە بەشداربووەکان ئەنجام بدات".