Çağrı Koşak
26 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
لە سعووديە، لە كەنارى دەرياى سوور هێرشێك بە بۆمب كرايە سەر كەشتييەكى نەوتهەڵگر.
بەگوێرەى ئەو زانيارييانەى كە لەسەرچاوە خۆجێیەكانەوە بەدەستهاتوون، لە كەنارى دەرياى سوور لە شارى ئەلشاقيق لەنزيك سنوورى يەمەن، كەشتييەكى نەوتهەڵگر بە ناوى MT Agrari كە ئاڵاى ماڵتاى هەڵگرتبوو دووچارى هێرش بووتەوە.
هەر بەپێى زانيارييەكان كەشتييەكە زيانى گەورەى بەركەوتووە.
تاكو ئێستا هيچ راگەیەنراوێک لەمبارەیەوە لەلایەن سعووديە و حووسييەكانى يەمەن دەربارەى رووداوەكە بڵاونەکراوەتەوە.