Övünç Kutlu
18 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە ــ AA
كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سعوودیە (ئارامكۆ) رایگەیاند كە بە تێكڕای سێ میلیار لە پشكەكانی خستووەتە بازارەوە.
ئارامكۆ كە بە گەورەترین كۆمپانیای نەوت لە جیهان دادەندرێت لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە نرخی فرۆشتنی هەر پشكێك لەو پشكانەی خستوویەتە بازاڕەوە و وەبەرهێنەران دەتوانن بیكڕن بە ٣٠ بۆ ٣٢ ریاڵ (٨ بۆ ٨،٥ دۆلار) دیاری كردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە بە فرۆشتنی ئەو سێ ملیار پشكە، كۆمپانیای ئارامكۆ داهاتی خۆی بە لایەكەم ٢٤ ملیار و بەلای زۆر ٢٥ ملیار و ٥٩ ملیۆن دۆلار دەستەبەر دەكات.
هاوكات بەرچاوەكردنی ئەوەی بەرێژەی ١،٥ی پشكەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ بۆ وەبەرهێنەران خراوەتە بازاڕەوە ئەگەری بەرزبوونەوە و دابەزین لە نرخی پشكەكانی كۆمپانیای ناوبراو لە بازاڕەكاندا روو بدات كە چاوەڕوان دەكرێت لە نێوان یەك ملیار و شەش ملیۆن و یەك ملیارو حەوت ملیۆن دۆلاردا بێت.
ژمارەی كۆی پشكەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ ٢٠٠ ملیار پشكە كە لەئێستادا لەو ژمارەیە سێ ملیاری بۆ فرۆشتن خراوەتە بازاڕەوە.
پێشتر بۆرسەی سعوودیە رایگەیاندبوو، رەزامەندی نیشانداوە كە بەشێك لە پشكەكانی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی وڵاتەكەی (ئارامكۆ) بخاتە بازاڕەوە.