Ahmet Nurduhan
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2022
سارایێڤۆ - AA
سلۆڤینیا، وەکو پاڵپشتییەک بۆ ئۆکراینا، ٣٣ دیپلۆماتکاری رووسی بە کەسی نەخوازراو لە وڵاتەکە راگەیاند.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی سلۆڤینیا-وە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی دیپلۆماتکارە رووسییەکان ئامانجی جوڵانەوەی "گونجان" لەگەڵ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەورووپا لەخۆدەگرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو کە ١٠ رۆژ مۆڵەت بۆ دیپلۆماتکارە رووسییەکان دانراوە بۆ ئەوەی سلۆڤینیا بەجێ بھێڵن.