Muhammet Kurşun
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
تاران – AA
سه‌ركۆماری نوێی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی و سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
به‌رهه‌م ساڵح كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی هه‌شته‌مین سه‌ركۆماری ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌ردانی تارانی كردووه، له‌گه‌ڵ ره‌ئیسیدا كۆبووه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
ره‌ئیسی پشتیوانی خۆی بۆ عێراقێكی به‌هێز دووپات كرده‌وه و هیوای خواست له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، داواكارییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكرێن.