Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2015
سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا مه‌همه‌ت گۆرمه‌ز به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له 29یه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی وه‌حده‌ت و ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدار و په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی گه‌یشته ئێران.
له‌فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئابادی تاران گۆرمه‌ز له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی لێكنزیکكردنهوهی مه‌زهه‌به‌كانی جیهانی ئیسلامی ئایه‌توڵا موحسین ئەراكییهوه پێشوازی لێكرا.
گۆرمه‌ز لای خۆیه‌وه سوپاسی گه‌لی ئێران و به‌رپرسانی كرد بۆ بانگهێشتكردنهوه و کاتەکەی به بانگهێشتێکی دواكه‌وتووی ناوبرد.
له گوته‌كانیدا گۆرمه‌ز پێی وابوو کە ئاگر كه‌وتووەته ماڵی مسوڵمانانه‌وه و پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر باوه‌ڕدارێك ئه‌وه‌ی لهدهستیبێت ئه‌نجامی بدات بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره.
گۆرمه‌ز گوتیشی: "وه‌ك ئه‌و مێرووله‌یه‌ی چوو بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیم، پێوسته لانی كه‌م ئه‌و رێگه‌یه بگرینه‌به‌ر. پێویسته له‌سه‌ر گشت مسوڵمانان پاكمان بكه‌نه‌وه له هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئێمه به‌ره‌و فیتنه و دووبه‌ره‌كی ده‌به‌ن. پێویسته پێشینه بدرێت به وه‌ستاندنی فرمێسك و خوێن. تاكه ئامانجی ئه‌م سه‌ردانه‌مان ئه‌وه‌یه".
- "سه‌ردانه‌كه‌تان گرنگی زۆری هه‌یه"
ئەراكی-یش لای خۆیه‌وه سوپاسی گۆرمهزی كرد و گوتی: "ئێره ماڵی ئێوه‌یه، خاكی ئێوه‌یه، به‌خێربێن بۆ ماڵی خۆتان. ئومێده‌وارین هاتنی ئێوه ببێته مایه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان مسوڵمانان و ببێته یارمه‌تیده‌ر بۆ یه‌كگرتنی مسوڵمانان".
ئەراكی رایگه‌یاند گه‌لی ئێران شه‌ره‌فمه‌ندن به سه‌ردانه‌كه‌ی گۆرمه‌ز.
ئەراكی رایگەیاند: "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌لێكه. ده‌بێته هۆی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی مسوڵمانان. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه به‌ناوی جیهانی ئیسلامییه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، چاره‌سه‌رێك ده‌سته‌به‌رده‌كات بۆ كێشه‌ی نێوان مسوڵمانان. به‌شداری ئێوه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه و هاتنتان بۆ ئێران، شه‌ره‌فه بۆ ئێمه. ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێوه ده‌بێته هۆی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی مسوڵمانان له‌یه‌كتر. سه‌ردانه‌كه گرنگی زۆره له‌ڕووی نزیككردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌به‌كانیش له‌یه‌كتر و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و یه‌كخستنیان".
29یه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی وه‌حده‌ت كه له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌لایه‌ن یه‌كێتی نزیككردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌به‌كانی جیهانی ئیسلامی له‌یه‌كتره‌وه رێكخراوه، 29ی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت.