Adham Kako,Ramal Abdullah Mahmood
14 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە – AA
- لە ئاکامی هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات کە یەکێکە لە ناوچە لە پێکدادان پارێزراوەکان، ٢٩٧ هاووڵاتی سڤیل کوژراون کە ٧١یان منداڵ و ٤١یان ژنن، هەروەها لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیاش کە پشتیوانی رژێم دەکات، ٣٢ هاووڵاتی سڤیل کوژراون کە هەشتیان منداڵن و ١٣یان ژنن.
- هێزەکانی رژێم هەشت مزگەوت، چوار قوتابخانە، شەش بنکەی تەندروستی و ١٣ بازاڕیان لە غوتەی رۆژهەڵات سەر بە پارێزگای ریفی دیمەشق بۆردومان کردووە.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لە ماوەی نزیکەی دوو مانگدا، رژێمی بەشار ئەسەد و پشتیوانانی ٣٢٩ هاووڵاتیی سڤیلیان لە غوتەی رۆژهەڵاتی گەمارۆدراو کوشتووە کە ٧٩یان منداڵ و ٥٤یان ژنن.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئامارێکی لەبارەی هێرشەکانی رژێم و رووسیا لە رۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ تا ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە و لە لایەن رژێمەوە گەمارۆدراوە، بڵاوکردەوە.
بە پێی راپۆرتەکە لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا، ٣٢٩ هاووڵاتیی سڤیل کوژراون کە ٧٩یان منداڵن و ٥٤یان ژنن.
لە ئاکامی هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات کە یەکێکە لە ناوچە لە پێکدادان پارێزراوەکان، ٢٩٧ هاووڵاتی سڤیل کوژراون کە ٧١یان منداڵ و ٤١یان ژنن، هەروەها لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیاش کە پشتیوانی رژێم دەکات، ٣٢ هاووڵاتی سڤیل کوژراون کە هەشتیان منداڵن و ١٣یان ژنن.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەو هێرشانەی کە زیاتر لە پێنج کەسی کردۆتە قوربانی بە "کۆمەڵکوژی" ناو بردووە.
بەم پێیە رژێمی ئەسەد و رووسیای هاوپەیمانی لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا،٢٠ کۆمەڵکوژیان ئەنجام داوە بە جۆرێک رژێم ١٧ و رووسیاش سێ کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی هێزەکانی رژێم هەشت مزگەوت، چوار قوتابخانە، شەش بنکەی تەندروستی و ١٣ بازاڕیان لە غوتەی رۆژهەڵات بۆردومان کردووە.