Muhammet Ali Kemal
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2019
ئیدلب - AA
له سووریا له ئه‌نجامی هێرش و په‌لاماره‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیای پشتیوانی، نۆ هاووڵاتیی سڤیل کوژران و لانیكه‌م ٢٠ی دیكه‌یان برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له خانه‌ی چاودێریی فڕۆكه‌كان سه‌ربه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن وه‌رگیراون، رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیا له ئیدلب هێرشی ئاسمانیی چڕیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان، ناحیه‌ی ته‌مانییه و گونده‌كانی ته‌م مه‌نیس، فاقی، حبوبه، مهعرشورین و توح.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه دهستكهوتوون له هێرشه‌كانی ئێواره‌ی دوێنێی رژێم و رووسیادا، له ته‌ل مه‌نیس شه‌ش هاووڵاتیی سڤیل كه سیانیان مه‌ده‌نین و له گوندی حبوبه كه‌سێك و له مه‌عر شورین كه‌سێك و له فاقی كه‌سێك كه كۆی گشتییان ده‌كاته نۆ سڤیل کوژران و لانیكه‌م ٢٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
- دۆخی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب
پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه به قه‌ڵای هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان داده‌نرێت. ناوه‌ندی پارێزگاكه به هۆی كۆچی ناوخۆی وڵاته‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن كه‌س و له ئاداری ٢٠١٥دا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن. ئیدلب یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه رژێم به‌چڕترین شێوه له هێرشه‌كانیدا به ئامانجی ده‌گرێت.
توركیا، رووسیا و ئێران رۆژانی چوار و پێنجی ئایاری ٢٠١٧ له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا، ئیدلب و ده‌ورووبه‌ریان وه‌ك "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" راگه‌یاند. به هۆی ئه‌وه‌ی كه رژێم زوو زوو ئاگربه‌سته‌كه‌ی پێشێل ده‌كرد، توركیا و رووسیا رێكکه‌وتنێكی هاوپێچیان واژووكرد.
هێزه‌كانی رژێم به هاوكاریی پشتیوانانی به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێكکه‌وتنه‌ی کە له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا له شاری سۆچی باشووری رووسیا واژووكرا.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (SNHR) بڵاویكرده‌وه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیادا له نێوان ٢٦ی نیسان تا ١٩ی ئاب بۆسه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، لانیكه‌م ٨٤٣ سڤیل کوژراون.
هاوكات ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ستوه‌ردان له سووریا كه چاودێریی پرۆسه‌ی كۆچ له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی له ئیدلب كردووه و تۆماریكردووه، بڵاویكرده‌وه له دوای رێكکه‌وتنی ئیدلب له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا له نێوان توركیا و رووسیادا، تا ئێستا ٩٤٥ هه‌زار و ٩٩٢ هاووڵاتیی سڤیل ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ماڵ و حاڵ بوون.