Zana Natık Kerem
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل لە میانی ھەڵمەتێکیدا لە کەناری رۆژئاوا، ١٢ ھاووڵاتی فەڵەستینی دەستگیرکردووە.
لە بەیاننامەیەکدا، سوپای ئیسرائیل بانگشەی ئەوەیکردووە کە ئەو ١٢ ھاووڵاتی فەڵەستینییەی بە گومانی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە کەناری رۆژئاوا دەستگیرکردووە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لێکۆڵینەوە کراون.
ھاوکات ئاژانسی ھەواڵیی فەڵەستین "WAFA" بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل، ١٦ ھاووڵاتیی فەڵەستینی لە چەند شارۆچکەیەکی کەناری رۆژئاوا دەستگیرکردووە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.