Sangar Hamad Azeez
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2016
مووسڵ -AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ، سوپای عێراق ٩ گوندی دیکەی لە باشووری شارەکە کۆنترۆڵ کردەوە.
بەپێی روونکردنەوەیەکی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی نەینەوا لە ئۆپەراسیۆنەکانی دوێنێدا گوندەکانی هەڕارە، ئەلڕەسیف ئەسیفییە، توبیە، ئەبو فەشکەی سەروو و خواروو، ئەخوەینا، عەین، شەک-ی سەروو و خواروو و ئەلسفیە-ی سەربە ناحیەی ەیارە لە ژێر دەستی داعش کۆنترڵکراونەتەوە.
لە روونکردنەوەکە هاتووە "لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٢٩٩ چەکداری داعش کوژران و ٢٠ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقێنراونەتەوە و ٤٥ سەکۆی تۆپهاوێشتن لەناو براون".
بەهەمان شێوەش هێزەکانی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرایان کرد کە ٨ گوندی سەربە ناحیەی باشیک-یان لە چنگی داعش رزگارکردووە.