Adam Abu-bashal
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2021
مۆگادیشۆ - AA
لە ئاکامی دوو هێرشی رێکخراوی تیرۆریستیی شەباب بۆسەر سەربازانی سەربە نێردەی ئاشیپارێزی یەکێتیی ئەفریقا بۆ سۆماڵ (AMISOM)، چوار سەربازی بوروندی کوژران.
بەرپرسێکی (AMISOM) کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، رێکخراوی تیرۆریستیی شەباب لە ناوچەی ماهادای باشووری رۆژهەڵاتی سۆماڵ دوو هێرشی بە بۆمبی چێندراو کردووەتە سەر سەربازانی بوروندی سەربە (AMISOM).
بەرپرسەکە باسی لەوە کرد کە لە هێرشەکاندا، چوار سەرباز کوژراون.
دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستیی شەباب لە ناوچەی جۆهر کەسێک کوژرا و پێنجی دیکەیش برینداربوون.
رێکخراوی تیرۆریستیی شەباب، ناو بە ناو ھێرش بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنیی لە سۆماڵ ئەنجام دەدات.
نێردەی ئاشتیپارێزی یەکێتیی ئەفریقا بۆ سۆماڵ (AMISOM) کە ساڵانە ئەرکی لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە درێژ دەکرێتەوە، ٢٠ هەزار سەرباز لەخۆدەگرێت.