Adam Abu-bashal
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2021
مۆگادیشۆ – AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیی سوپای سۆماڵ‌دا، ٩٠ چەکداری سەربە رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لشه‌باب له چالاكی خران.
سوپای سۆماڵ له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانییان بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لشه‌باب له گوندی ئامارا سەربە ناوچه‌ی مودوگ ناوه‌ڕاستی سۆماڵ ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌كدارانی ئه‌لشه‌باب ویستوویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر گوندی ئامارا، به‌ڵام له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كه‌دا، ٩٠ چه‌كداری ئه‌لشه‌باب له چالاكی خراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لشه‌باب ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرش كراوه‌ته سه‌ر گونده‌كه و دواتر پێكدادان رووی داوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كردووه كه له میانی پێكدادانه‌كاندا، ده‌ستیان به‌سه‌ر ١٤ ئۆتۆمبێلدا گرتووه كه ١٢یان سەربە سوپان.
به‌رپرسێك له سوپای سۆماڵ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ئاكامی پێكدادانه‌كه‌ی نێوان سوپا و ئه‌لشه‌بابدا، ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز برینداربوون.
رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لشه‌باب، زوو زوو هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و ناوچه مهدهنینشینهكانی ئه‌و وڵاته به ئامانج ده‌گرێت.