ئیستەنبوڵ
ھەردوو کچەیاریزانی چینی لی نا و سێرێنای ئەمریکی لەکۆتایی پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی تێنسی کچان لە ئیستەنبوڵ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، لەھۆڵی وەرزشی سینان ئەردەم سێرێنا بەسەر رکابەرەکەیدا سەرکەوت و یەکەمی بەدەست ھێنا.
سێرێنا ولیامس کچەیاریزانی ئەمریکی توانی بۆ جارێکیتر سەرکەوتن بەدەست بھێنێ، ئەویش دوای تۆمارکردنی سەرکەوتنی بەسەر لی نا کچە یاریزانی چینی و بە ٢-١ بردنەوەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
٢ ملیۆن و ١٤٥ ھەزار دۆلاری بردەوە
دوای سەرکەوتنی لە پاڵەوانێتیەکەدا، سێرێنا ویلەمس خەڵاتی ٢ ملیۆن و ١٤٥ ھەزار دۆلاری بردەوە. ھەروەھا لی نا بە بەدەستھێنانی نازناوی دووەم خەڵاتی ١ ملیۆن و ٩٠ھەزار دۆلاری وەرگرت.
دوای تەواوبوونی یاریەکە گۆڕەپانی یاریگاکە بە ژمارەیەکی زۆر لە خوشەویستانی تێنس پڕ بوویەوە و کچان و کوڕان سەمایان دەکرد، ھەروەھا لەلایەن گروپی میوزیکی "ئێنبی" کۆنسێرتێک بۆ میوانان و بەشدارانی پاڵەوانیەتیەکە سازکرا.