Esat Fırat
06 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2021
قودس – AA
سەربازانی ئیسرائیل، لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، منداڵێکی فەڵەستینیی تەمەن ١٣ ساڵانیان بە فیشەکی راستەقینە بە سەختی بریندار کرد.
بەپێی ئەو زانیارییەی کە لە سەرچاوە لۆکاڵییەکانەوە بەدەست کەوتووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فەڵەستینییەکان بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر کارەکانی فراوانکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی جوولەکەکان لە ناوچەکە، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی دۆخی لە ناکاوی سەر بە مانگی سووری فەڵەستینی، ئەحمەد جبریل، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەوەی راگەیاند کە سەربازانی ئیسرائیل، رێگرییان لەو فەڵەستینییانە کردووە کە ویستویانە لە دەوروبەری شارەدێی دێر ئەلخەتابی سەر بە شاری نابلوس خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.
جبریل، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئاکامی بەکارھێنانی فیشەکی راستەقینە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵانی فەڵەستینی بە سەختی برینداربووە و گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی گشتیی رافدیە لە شاری نابلوس.
ئەحمەد جبریل، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دۆخی تەندروستیی منداڵەکە ناجێگیرە.