Ömer Tuğrul Çam
23 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2022
برۆکسل - AA
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو رەوشەی لە پاش هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا سەریهەڵداوە، هەڵوێستی ناتۆ سەبارەت بە ئەورووپای خۆرهەڵات، سەرکردەی ٣٠ وڵاتی ئەندامی ناتۆ، سبەی کۆدەبنەوە.
لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ کە لە بارەگای ناتۆ لە بڕۆکسل ساز دەکرێت، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری تێدا دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت سەرکۆماری ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە رێگەی تەلەکۆنفرانسەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکات و، داوا لە ناتۆ بکات بۆ دابینکردنی سیستهمەکانی بەرگریی ئاسمانیی و ناوچەی دژە فڕین.
لەو لووتکەیەدا کە بە شێوەیەکی نائاسایی ساز دەکرێت، سەرکردەکان تاوتوێی پێشهاتەکانی دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەکەن.