Zafer Fatih Beyaz
10 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی لە ڕێوڕەسمی پێشوازی کردندا کە لە نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو سروودی نیشتمانیی هەردوو وڵات لێدرا، سەرکۆمار ئەردۆغان و بەگای شاندەکانیان بە یەکتر ناساند.
پاش ڕێوڕەسمەکە سەرکۆمار ئەردۆغان و بەگای دەستیان بە کۆبوونەوەی دووقۆڵی و نێوان شاندەکان کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە داخراوبوو بەڕووی ڕاگەیاندنەکاندا هەریەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و وەزیری وەرزش و لاوان، عوسمان ئاشکن باک و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر و وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، ئیبراهیم یوماکڵی و وەزیری بازرگانی، عومەر بۆڵات و وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گەورەڕاوێژکاری ئەمنیی و سیاسەتی دەرەوەی سەرکۆمار، ئاکیف چاغتای کڵچ ئامادەبوون.
