Zafer Fatih Beyaz
15 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2026
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی نافەڕمی رێکخراوی دەوڵەتانی تورک (TDT)، گەیشتە شاری تورکستانی کازاخستان.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەزرەت سوڵتان، سەرکۆمار ئەردۆغان لەلایەن هەریەک لە ڕاوێژکاری دەوڵەتی کازاخستان، یەرلان کارین و پارێزگاری ویلایەتی تورکستان، نورالخان کوشێرۆڤ و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان لە ئاڵماتی، جانیبێک ژاراسکانۆڤیچ و باڵیۆزی کازاخستان لە ئەنقەرە، یەرکێبولان ساپییێڤ و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە پێشوازی لێکرا.
سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری و شاندی یاوەری گەیشتنە شاری تورکستان.
لەسەر بانگهێشتی فەڕمی سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ سەرکۆمار ئەردۆغان بەشداری لە لووتکە نافەڕمی رێکخراوی دەوڵەتانی تورکدا دەکات.
هاوکات لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان هەر یەک لە سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ و سەرکۆماری ئۆزبەکستان، شەوکەت میرزیۆیێڤ و سەرکۆماری قرغیزستان، سادیر جەبارۆڤ و سەرۆکی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، توفان ئەرهورمان بەشداری لووتکەکە دەکەن.