Zana Natık Kerem
27 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2023
ھەولێر – AA
رۆژی شەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣، سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید سەردانی ئێران دەکات کە لە میانیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە کە رۆژی شەممە ٢٩ی نیسان ٢٠٢٣، عەبدولـلەتیف رەشید سەردانی ئێران دەکات.
راشیگەیاندووە کە عەبدولـلەتیف رەشید لە میانی سەردانەکەی بۆ ئێران لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
باسی لەوەیش کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکانی سەرکۆماری عێراق و گەورە بەرپرسانی ئێران، رەوشی ھەردوو وڵات بە تایبەتی و رەشی ناوچەکە بە گشتیی تاوتوێ دەکرێت.
رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان رایگەیاندبوو کە بەم نزیکانە سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید سەردانی تاران دەکات.