Zana Natık Kerem
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە میانی سەردانەكەی بۆ بەرلین کە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجامی دەدات لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ كۆدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە لە ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتی ئەڵمانیا بڵاوكراوەتەوە هاتووە "رۆژی سێشەممەی داهاتوو راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ لە بەرلین پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دەكات".
ئاماژەی بەوەشداوە وێرای بەرەنگارییەکان و رەوشی سەختی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بەڵام ئەنجامدانی ئەو جۆرە كۆبوونەوانە گرنگە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبوونەوەی نێوان ئەنگێلا مێركڵ و مستەفا كازمی سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هاوكاری ئابووری نێوان ئەڵمانیا و عێراق، بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوی و شەڕی دژبە داعش، هەروەها ژمارەیەك رۆژەڤی گرنگ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمیی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
تا ئێستا حكوومەتی عێراق هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.