Zana Natık Kerem
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، بەغدای پایتەختی بەجێھێشت و بەرەو ئەمریکا بەرێکەوت.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی زەیدی بەغدای پایتەختی جێھێشتووە و بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتووە.
زاندراوە کە شاندێکی باڵای حکوومی و ئابووری یاوەری عەلی زەیدی دەکەن لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا.
چاوەڕوان دەکریت سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ بکات.
ھاوکات بڕیارە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.