Zana Natık Kerem
21 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2024
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەجیب میقاتی بە مەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بەسەردانێک گەیشتە بەغدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، نەجیب میقاتی بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەجیب میقاتی بە گەیشتنی بۆ بەغدا، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانییەوە پێشوازی لێکراوە.
چاوەڕان دەکرێت نەجیب میقاتی لە میانی سەردانەکەی بەغدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی دیکەی عێراق ئەنجام بدات.