Talha Yavuz
24 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگەیاند کە بەهۆی هێرشی رووسیا بۆسەر وڵاتەکەی، ئەحکامی عورفییان راگەیاندووە.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، باسی لەوە کرد کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆسەر ناوچەی دۆنباس دەستی کردووە بە هێرشکردنە سەر ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینا و پاسەوانانی سنوور.
سەرۆکی ئوکراینا ئاماژەی بەوە کرد کە لە زۆر شاری وڵاتەکەیدا دەنگی تەقینەوە بیستراوە، لەبەرئەوە ئەحکامی عورفییان لە سەرانسەری وڵاتدا راگەیاندووە.
هاوکات ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی داوای لە هاووڵاتییان کرد ئارام بن و لە ماڵەکانیان دەرنەچن.