Hakan Çopur
05 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2025
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا کەرتی غەززە دەگرێتەدەست و بەرپرسیار دەبێت لە پووچەڵ کردنەوەی بۆمبە نەتەقیوەکان و چەکەکانی دیکە و ڕزگاربوون لە بینا ڕووخاوەکان.
ترەمپ دوای پێشوازی کردن لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو، لە کۆشکی سپی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی سازکرد.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد کە ئیدی غەززە بووەتە وێرانەیەکی گەورە و تەختی زەوی بووە، زۆر باشترە فەڵەستینییەکانی غەززە ڕوو لەو شوێنانەی نیشتەجێبوون بکەن کە لە وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی میسر و ئوردن دروست دەکرێن.
گوتیشی: "ئەمریکا کەرتی غەززە دەگرێتەدەست و لەوێ کار دەکەین. خاوەندارێتی دەکەین و بەرپرسیار دەبین لە هەڵگرتنەوەی تەواوی بۆمبە مەترسیدارە نەتەقیوەکان و چەکەکانی دیکەی گۆڕەپانەکە و لابردنی داروپەردووی ڕووخاوی بیناکان".
