Emirhan Demir,Dilara Karataş
21 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کاتی واژووکردنی بڕیارنامەکانیدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
ترەمپ باسی لەوە کرد کە لە سەردەمی پێشووی سەرۆکایەتییەکەیدا پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ کیم دروست کردووە و، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دۆستایەتییە وەک "مەترسییەکی گەورە" هەست پێدەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ کۆریای باکووری بە ''هێزێکی ئەتۆمی'' ناوزەند کرد و، سەبارەت بە کیم ڕایگەیاند: ''بە ڕای من گەڕانەوەم ئەم دڵخۆش دەکات''.
- کاردانەوەی کۆریای باشوور
بەپێی هەواڵێکی یۆنهاپ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور، جیۆن ها-کیۆو باسی لەوە کرد کە حکوومەت بەردەوام دەبێت لەسەر کارەکانی بۆ داماڵینی کۆریای باکوور لە چەکی ئەتۆمی و، ڕایگەیاند: ''پێویستە داماڵینی کۆریای باکوور لە چەکی ئەتۆمی وەک پێشمەرج بۆ ئاشتیو و سەقامگیریی بەردەوام لە جیهاندا تەماشا بکرێت''..