Tuğçenur Akgün
17 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2023
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ئیسرائیل دەکات و زانیارییەکی گشتیگیر لەبارەی "ئامانجەکانی شەڕ و ستراتجییەتی" ئیسرائیل وەردەگرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئانتۆنی بلینکن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە تەلئەبیب پایتەختی ئیسرائیل ئەنجامی دا، هەواڵی سەردانیکەردنی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن'ی لە ڕۆژی چوارشەممە بۆ ئیسرائیل ڕایگەیاند.
بلینکن وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە بایدن لە کاتێکی زۆر هەستیار سەردانی ئیسرائیل و ناوچەکە دەکات، ڕایگەیاند، ئەمریکا هاوسۆزی خۆی بۆ ئیسرائیل دژ بەو هێرشەی کە لە لایەن حەماسەوە کرایە سەری، دەردەبرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتەیەکی بایدنی وەبیر هێنایەوە کە هۆشداری دابوو لەوەی وڵاتێکی سێیەم کەڵک لەو دەرفەتە وەرنەگرێت و هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
بلینکن جەختیشی لەوە کردەوە کە بایدن لە نزیکەوە لەگەڵ ئیسرائیل لە پەیوەندی دایە بۆ پرسی بارمتەکان و گوتیشی، سەرۆکی ئەمریکا بایدن لەم سەردانەیدا بۆ ئیسرائیل زانیارییەکی گشتگیر لەبارەی "ئامانجەکانی شەڕ و ستراتجییەتی" ئیسرائیل وەردەگرێت.