Ömer Tuğrul Çam
05 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2022
بڕۆکسل/پراگ - AA
کۆبوونەوەکە کە ٢٧ وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا و ١٧ وڵاتی نائەندامی یەکێتیی ئەورووپای بۆ بانگهێنشتکراوە، لە شەشی تشرینی یەکەمدا لە پراگ ساز دەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری بکات.
وڵاتانی بانگهێشتکراو جگە لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و تورکیا بریتین لە؛ بەریتانیا، نەرویج، ئۆکراینا، ئەلبانیا، ئەرمینیا، ئازەربایجان، بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا، جۆرجیا، ئایسلاند، کۆسۆڤۆ، لیختنشتاین، مۆڵدۆڤا، مۆنتینیگرۆ، مەقدۆنیای باکوور، سربیا و سویسرا.
سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە مانگی ئایاردا، بیرۆکەی ASTی هێنایە ئاراوە.
پێشنیازەكەی ماكرۆن بریتییە لە جێبەجێكردنی پێكهاتەیەكی سیاسیی فراوانتر لە ئەورووپا بەراورد بە یەكێتیی ئەورووپا.
ئەمە رێکخراوێکی نێودەوڵەتیی نوێ نییە، بەڵکو "پلاتفۆرمێکە بۆ گفتوگۆی سیاسیی" دەبینرێت.
ئامانج لەم پلاتفۆرمە نوێیە تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی ئەو شەڕەیە کە دوای هێرشی رووسیا لە ئۆکرانیا سەریهەڵداوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی ئاسایش، سەقامگیری، وزە، ئابووریی، بازرگانیی، گواستنەوە، وەبەرهێنان و ژێرخانی ئابووریی کیشوەری ئەورووپا.
پێشبینی دەکرێت لە چوارچێوەی پلاتفۆڕمەکەدا، شەش مانگ جارێک کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی سەرۆکەکان رێکبخات.
بڕیارە سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری بکات لە یەکەم کۆبوونەوەی ASTدا لە پراگ.
چاوەڕوان ناکرێت لە پاش کۆبوونەوە فەڕمییە دووقۆڵییەکان بەیاننامەیەکی فەڕمی یان بڕیار گەلێکی فەڕمی دەربکرێت.