Ramal Mahmood
04 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2017
دوای ئەوەی دادوەرێکی فیدڕاڵی شاری ستیڵ لە ویلایەتی واشنتۆنی ئەمریکا بڕیاریدا بەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بە هاووڵاتیانی حەوت وڵاتیکە زۆربەی دانیشتوانەکەی موسوڵمانن راگرتنێکی کاتییە، لە ئێستادا هیچ کێشەیەک لە گەشتی ئاسمانی گەشتیاران بەرەو ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک دروست نەبوو.
دوای بڕیارەکەی دادوەری فیدڕاڵی جەمیس رۆبەرت قەدەغەکردنی گەشت لەسەر هاووڵاتییانی سوریا، ئێران، عێراق، ئێران، سودان، یەمەن، لیبیا و سۆماڵ لە فرۆکەخانەی ئەتاتورک هەڵگیرا کە لە هەفتەی رابردووەوە جێبەجێ دەکرا.
ژمارەیەک لە گەشتیاران لە نووسینگەی هێڵە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک خەریکی کاروباری بلیتەکانیان بوون کە دەیانەویست بەرەو نیویۆرک، واشنتۆن، سان فرانسیسکۆ و لۆس ئەنجیلۆس گەشت بکەن.
ژمارەیەک لەو کەسانەی گەشتیان بۆ ئەمریکا دەکرد هاووڵاتیی ئەو وڵاتانە بوون کە گەشتکردنیان بۆ ئەمریکا لێ قەدەغە کراوە، بەڵام دوای بڕیارەکەی دادوەری فیدڕاڵی دوای پشکنین بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست بکرێت کارەکانیان رایی کران.
بەرپرسانی بەشی خزمەتگوزاری کۆمپانیاکان بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی کەسانی سەروو خۆیان کاروباری هاووڵاتییانی وڵاتانی گەشت لێ قەدەغەکراویان بۆ ئەمریکا راییکردووە و رێگەیان داوە بێنە ناو فڕۆکە.
بەهۆی بڕیارەکەی ترەمپەوە لە رۆژانی ٢٨ی کانوونی دووەمەوە تاکو ٣١ی کانوونی دووەم لە فرۆکەخانەی ئەتاتورک رێگە لە ٥٨ کەس گیرا بجنە ناو ئەو فڕۆکانەی گەشت بۆ ئەمریکا ئەنجام دەدەن.