Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Zeynep Tüfekçi,Mohammed Baqi Hussein
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
ریاز - AA
شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 30 ساڵ له‌پێش ئه‌مریكاوه بوونی هه‌یه و له‌به‌رانبه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌یاندا، هیچ باجێك ناده‌ن.
له‌دیمانه‌یه‌كیدا له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی بڵومبێرگ، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه باسی له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی سعوودیه‌وه كرد.
بن سه‌لمان گوتی، "سعوودیه له ساڵی 1744ه‌وه هه‌یه. پێم وایه زیاتر له 30 ساڵ پێش ئه‌مریكاوه هه‌یه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه روونكردنه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ له‌جێی خۆی نییه.
بن سه‌لمان رایگەیاند: "سعوودیه له‌به‌رانبه‌ر پارستنی ئاسایشی خۆیدا هیچ باجێك نادات. پاره‌ی ته‌واوی ئه‌و چه‌كانه‌مان داوه كه له‌ئه‌مریكا كڕدراوه. ئه‌م چه‌كانه به‌خۆڕایی نه‌هاتوون".
بن سه‌لمان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێی خۆشه له‌گه‌ڵ تره‌مپ كاربكات و گوتی، "له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌دا 99 باشه، سه‌دا یه‌كی وه‌ك بابه‌تێكی خراپ له‌رۆژه‌ڤدایه".