Nuran Erkul Kaya,Bahattin Gönültaş
07 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2023
بەرلین/لەندەن - AA
رێژەی هەڵئاوسان لە ئەورووپا کە بەرزترین ئاستی ٣٠ ساڵی رابردووی تۆمارکردووە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی سوو کاریگەری نەرێنیی لەسەر بەکاربردن تایبەت دروست کردووە. لە کاتێکدا ئەمە ئابووریی خاوکردووەتەوە، هاوکات بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی کارمەندانی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکان یاخود وەرنەگرتنی کارمەندی نوێ.
سەرەڕای بوژانەوەی خێرای ئابووریی لە کیشوەرەکە لە دوای پەتای کۆرۆنا، بەڵام بەهۆی جەنگی رووسیا-ئۆکرایناوە رێژەی بەرزی هەڵئاوسان بە چەسپاوی ماوە، ئەوەیش لەگەڵ بەرزی سوو و تێکچوونی ئاسۆی ئابووریی گەورە، نزیکی تەواوی کۆمپانیاکان ناچاربوون هەنگاوبنێن بە ئاراستەی کەمکردنەوەی خەرجی و راوەستان لە وەرگرتنی کارمەند.
بەپێی راپۆرتی ٢٠٢٣ی سندوقی ئابووریی جیهانیی (WEF) لەبارەی داهاتووی پیشەکان کە هەفتەی رابردوو بڵاوی کردەوە، خاوبوونەوەی گەشەی ئابووریی و سنووردارکردنی دابینکردن و رێژەی هەڵئاوسان، گەورەترین مەترسین لەسەر داهاتووی هەلی کار.
لەلایەکی دیکەوە لە پاڵ ئەو کۆمپانیایانەی ناوەندەکانیان لە ئەورووپان، کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنەلۆجیا و ئۆتۆمبێلی ئەمریکاش هەوڵی کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندەکانیان دەدەن لە ئەورووپا، ئەمە دوای ئەوەی گەورەترین دەرکردن لەسەر کاریان لە مێژوویی خۆیاندا راگەیاند.